گومان لەژمارەی پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرنا هەیە
بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ئاماری پێشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرنا لە هەرێمی ‏كوردستان‌و ‏بەراوردكردنی پیشكنینەكان لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگای سلێمانی‌و ‏هەوڵیر‌و دهۆك، (د. ‏رێبوار كەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق) لە بەرواری ‏‏(24/3/2020) نوسراوێك ئاڕاستەی سەرۆكی ‏حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، لە ‏بەشێكی نوسراوەكەدا هاتووە:‏
‏"وەك ئاشكریە بەداخەوە ژمارەی تووشبووان پارێزگای سلێمانی بەهەردوو ئیدارەی ‏‏راپەڕین‌و گەرمیان زۆرەو بەردەوام لە زیادبوونیشدایە لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی ‏‏دووەمدایە...... بەڵام جێی سەرسوڕمانە ژمارەی ئەو پشكنینانەی بۆ ‏گومانلێكراوانی  ‏تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی ‌و ئیدارەكانی راپەڕین‌و ‏گەرمیان دەكرێت زۆر ‏كەمترە لە ژاو ئەو شوێنانەی نەخۆشیەكەی تێدا كەمترە..."‏
لە كۆتایی نوسراوەكەی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: " لەسەر ئاستی ‏جیهان ئەو ‏ناوچانەی كە زۆر ترین حاڵەتی تووشبوویان هەیە زۆرترین پشكنینی تیادا ‏ئەنجام دەدرێت،
بەهیواین زوو چارەسەرەێك بۆ ئەم بابەتە بدۆزرێتەوە"‏
لەبەرامبەردا (د. خاڵس قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ‏حكومه‌تی هه‌رێم ‏ره‌تیده‌كاته‌وه‌ جیاوازی له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێت له‌كاتی ‏ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی ‏كۆرۆنای نوێ‎ COVID-19‎ه‌و ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ ‏رادیۆی نه‌وا دەڵێ: "ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان ‏به‌پێی داواكاری به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و ‏تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكانه‌و هه‌ر پارێزگایه‌ك ‏رۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك بۆ پشكنین دیاری ‏ده‌كات ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌دیاریده‌كرێت ته‌نها ئه‌وانه‌ پشكنینیان بۆ ‏ده‌كرێت‎". ‎
راشیگه‌یاند،: "ئه‌و بودجه‌یه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ‏په‌تای كۆرۆنا ‏دیاریكراوه‌ دراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان له‌ پارێزگاكان و خۆیان بڕیار ‏له‌باره‌ی خه‌رجكردنی ‏ده‌ده‌ن‎". ‎
بەڵام (د. رێبوار كەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق)   ‏سەبارەت بەلێدوانەكەی (وەزراەتی تەندروستی هەرێم) تایبەت بە (پێگەی ‏ئەلیكترۆنی رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان) وتی: ئەو لێدوانە موقنع نین‌و چونكە ‏ئێمە پشتمان بەو ژمارانە بەستوە كە ‏وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم خۆی ‏بڵاوكردوونەتەوە، ژمارەكان پێچەوانەی لێدوانەكەی ‏وەزراەتی تەندروستین، بۆیە ‏پێویستە حكومەت وەڵامی موقنعی هەبێت بۆ ئەم بابەتە، ئەمە جگە لە ‏جیاوازیكردن ‏لەنێو هەولێرو سلێمانیدا شتێكی دیكەنییە، چونكە لە هەمووجیهاندا وایە لە كوێ ‏‏تووشبوو زۆر بێت، ژمارەی پشكنینەكانیش لەوێ زۆر دەبن...."‏
بەپێی ئەو خشتەیەی كە نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە كۆی ‏پشكنینەكان لە ماوەی (13/3/2020) بۆ (23/3/2020) كە لەهەرسێ پارێزگاكەی ‏‏هەرێمدا ئەنجامدراوە بەم شێوەیەیە:‏
هەولێر/ 1293‏
سلێمانی/ 584‏
دهۆك/ 307‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft