تاوتوێكردنی ئامڕاز‌و رێگاكانی بەرەو پێشبردنی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان


رۆژی (شەممە) بەرواری (25/3/2017) بەسەر پەرشتی هەریكە لە بەڕێزان (ئەحمەد عەلی ) بەرپرسی بەرنامەكانی عێراق لەرێكخراوی (NED)  و (بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (NED) لە هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق، (رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی - NED)  لە ئۆفیسی رێكخراوی ((كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا بۆ ئەو رێكخراوانەی كە لەلایەن رێكخراوی (NED)ەو پشتگیری دەكرێن، تەوەری كۆبوونەوەكەش بریتی بوو لە (تاوتوێكردنی ئامڕاز‌و رێگاكانی بەرەو پێشبردنی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستاندا)شیاوی باسە كۆبوونەوەكە ماوەی دوو كاتژمێری خایاند و تیایدا گفتوگۆی تەواو لەسەر تەورەی كۆبوونەوەكە كراو چەندین پێشنیار خرانەِروو.
رێكخراوە بەشدابووەكان: (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی KEODD – پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن KIE – ئنستتیوتی  پەی – رێكخراوی سەنتەری نیشتمانی بۆ مافەكانی مرۆڤ NCHR– رێكخراوی پەرەپێدانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ DHRD– رادیۆی دەنگ – رێكخراوی هاندانی گەنجانBYO – رێكخراوی WOLA).



                
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft