فراكسیۆنی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە ماوەی ‏رابردوودا ‏زنجیرەیەك سەردانی ئەنجامدا بۆلای چەند وەزارەتێك لە حكومەتی فیدراڵی عێراق كرد، ‏لەمیانی ‏سەردانەكاندا گفتوگۆ لەسەر چەند كێشەو گرفتێكی تایبەت بە هەر وەزارەتێك كرابوو...‏
شیاوی باسە هەریەكە لە (د. جوان ئیحسان) سەرۆكی فراكسیۆن ‌و هەریەكە لە (رێزان شێخ دلێرو ‏‏شیروان میرزا) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك ئەندامی شاندەكە ‏‏بەشداربوون.‏
سەردانەكانیش بەم شێوەیە بوون:‏
یەكەم/ لە بەرواری (7/7/2020) سەردانیكردنی وەزیری خوێندنی باڵا. ‏
بۆ گەیاندنی کێشەکانی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا و چارەسەرکردنیان، لةوانةش کەیسی دانپێدانان بە زانکۆ ‏حکـومیەکانی ‏هەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا بەشێک لەو زانکۆیانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە ‏دانپێدانەنراو هەروەهــا داواکرا بەدوادچوون بکەن بۆکێشەکانی خــوێندنی کوردی و بەشی کوردی لە ‏زانکۆکانی بەغدا ‏و کەرکوک بەمەبەستی چـارەسەری کەموکورتیەکانیان...‏
دووەم/ لە بەرواری ( 8/7/2020) سەردانیكردنی وەزیری تەندروستی. 
تایبەت بە  کێشە کەڵەکە بووەكاني کەرتی تەندروستی بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی و ‏بەرزبوونەوەی ‏ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنــا، ئەوە بۆ  وەزیری تەندروستی  ڕوونکرایەوە کە دوای ‏بەغــدا ‏زۆرترین ڕێژەی تووشبوان بە کۆرۆنــا لە سلێمانیــە بۆیــە پێــویستە وەک حکومەتی فـیدراڵ ‏هـەوڵـی ‏گــەیاندنی زۆرتــرین هـــاوکاری بدەن بۆ تەندروستی سلێمانی و قەزا وناحیەکانی‎ .‎
لە كۆتایشدا وەزیری تەندروستی  بەڵێنیی دا کە خۆی سەردانی سلێمانی بکات داواشی کرد بەڕێوەبەری ‏‏گشتی تەندروستی سلێمانی پێشتر سەردانی بکـات بەمەبەستی زانینی کەموکورتی و پێداویستیەکانیان‎.‎

سێیەم/ لە بەرواری (9/7/2020) سەردانیكردنی وەزارەتی ناوخۆ.
‏ بۆ گفتوگۆکردن ‏لەبارەی بارودۆخی ئەمنی عێراق بەگشتی وسەقامگیرکردنی ئەمن و ئاسایش، لەکۆتایدا ‏پێداویستی و ‏داواکارییەکانی هاوڵاتیان وئەو دامودەزگافیدراڵیانەی کەسەربەوەزارەتی ناوخۆیە گەیاندرانە ‏وەزیری ‏ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ.‏

‏چوارەم/ لە بەرواری (9/7/2020) سەردانیكردنی وەزیری پلاندانان.‏
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئەوپرۆژانەی کەبەهۆی کێشەی جۆراوجۆرەوە ‏‏ڕاگیراون لەكۆبوونەوەك جەخت كرایەوە لە دووبارە دەستبەکارکردن تیایانداوتەواوبکرێن ، وە کۆمەڵە ‏‏پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لەناوچە دابڕێنراوەکانی وەک کەرکوک و خانەقین ئەنجام بدرێت کە هەتا ‏ئێستا ‏خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆ پێشکەش بەو ناوچانە نەکراوە ، وەباسکردن لەو نەخۆشخانە (100) ‏‏قەرەوێڵەییەکەی دوزخورماتوو کە لە ساڵی (2010) وە بەردی بناغەی دانراوە و لەئێستادا کارکردن تێیدا ‏‏وەستێنراوە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەمان گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەو ‏‏تەواوبونی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو پرسە و دەبێت بەهەموو توانایەکماناوە هەوڵی خزمەتکردن بۆ ‏‏بەرەوپێشچوونی پارێزگای هەڵەبجە بدەین. ‏

پێنجەم/ لە بەرواری (12/7/2020) سەردانیكردنی  سەرۆکی ئەنجومەنی (الامنا‌ء) لەتۆڕی میدیای ‏‏عێراق.‏
‏ بەمەبەستی بە سەرکردنەوەی ئەنجومەنەكەو باسکردن لەڕەوشی ڕاگەیاندن لە عێراق وەچۆنییەتی ‏‏کارکردن لەسەر پێشکەشکردنی ڕاگەیاندنێکی ئامانجدار وکاری ڕاگەیاندن لەچوارچێوەی باسکردنی بارو ‏‏گوزەرانی سیاسی وئابوری و ئەوچاڵنجانەی لەبەردەم ڕاگەیاندنی عێراقدایە ، وەڕۆڵ وکاریگەری ‏‏لەڕوماڵکردنی باسه كان.‏

شەشەم/ لەبەرواری (12/7/2020 ) سەردانیكردنی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکـان بۆ عێراق ‏‏‏(یونامی).‏
‏ کۆبوونەوەکــە کە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر ڕەوشی ئێستای سیاسی و کۆمەڵایەتی ‏عێراق و ‏هەرێمی کوردستـان و کێشەکانی پارێزگای کەرکوک‎.‎

حەوتەم/ لە بەرواری (15/7/2020) سەردانیكردنی (تۆڕی میدیای عێراقی)‏‎.‎
لە کــۆبوونەوەکەماندا جەخت لەسەر گرنگی دەسەڵاتی چوارەم كرایەوە و بەتایبەت میدیایەکی وەک تۆڕی ‏‏میدیایی عێراقی وەك ڕاگەیاندنێکی نیشتیمانی بێلایەن، کە گرنگــە بەردەوامی بە خزمەتکردنی خەڵکی ‏‏بدات بەبێ گوێدان بەفشــارەکـانی سەری لەلایەن پارتە سیاسیەکـان‎.‎

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft