ئەمڕۆ (20/7/2020) لە میانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) ‏‏(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی بەڕێز عەمید (محەمەد شێخ سەعید) ‏بەڕێوبەری (رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی) کرد....‏
لە میانی سەردانەکەدا پاش ناساندنی رێکخراوو کاروچالاکییەکانی، گفتۆگۆ لە سەر ‏چالاکییەکی تایبەتی رێکخراو کرا کە بڕیارە لە داهاتوودا ئەنجامی بدەین...‏
بە سوپاسێکی زۆرەوە بەڕێزیان رەزامەندیان نواند لەسەر ئەنجامدانی چالاکییەکەو پێشنیارو ‏سەرنجی خۆشی بۆ دەوڵەمەندکردنی چالاکییەکە خستەڕوو...... ‏
‏(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج ‏نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان‎. ‎لەلایەن رێکخراوی (‏NED‏) ئەمریکییەوە ‏پاڵپشتی دارایی دەکرێت... لە کۆتایشدا بەشێک لە بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوبەری (رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی) کرا....‏
بڕیارە لە داهاتوودا چەند چالاکییەکی جیاواز بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجام بدات...‏
شایانی باسە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) وەک پابەند بوونێک بە رێنماییە ‏تەندروستیەکانەوە، ماوەیەک چالاکییە مەیدانیەکانی راگرت.‏

SHARE
© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft