ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەرواری (27 / 9 / 2020) كۆبونەوەی ئەنجومەن و لیژنەی ژینگەی (پەرلەمانی کوردستان) سەردانی ئەنجومەنی پارێزگایان کرد تایبەت بەسووتانی دار سنوبەرەکانی شاخی گۆیژەو (ڕێگای طاسلوجە—سلێمانی) کرد.
 بەڵام تاێستا نەتوانراوە لایەنی کەمتەرخەم لەو بارەوە دەستنیشان بکرێت...، ئەمەش بەپێی رای ژینگە دۆستان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژینگەو سەوزایی سلێمانی، لەم نێوەندەدا هاووڵاتیان و ژینگە دۆستان سەریان سوڕماوە دەبێت پاراستنی سەوزایی ئەم شارە کێ لێی بەرپرس بێت؟ داخۆ بیدەنگ بوون لەم تاوانانە ژینگەو سەوزایی سلێمانی بەرەو نەمان نابات؟ 
شیاوی باسە لە بەرواری (20/9/2020) تایبەت بە زیادەڕۆیی و تێکدانی ژینگەی سلێمانی و سووتاندنی سەوزایی شارەکە (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) چەند هەنگاوێکی گرتەبەر. 
سەرەتا لە هۆڵی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی وسەرۆکی لیژنەھەمیشەییە کانی ئەنجومەن، ئەنجامدراو تیایدا بڕیاردار بە پێکھێنانی لیژنەیەکی کاتی بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن وئەندامێتی «٦»سەرۆکی لیژنەی تایبەتمەند بۆ بەدواداچونی سوتانی دارسنەوبەرەکانی سلێمانی -تاسلوجە و دارستانی گۆیژە، پاشانیش لیژنەکە میوانداری هەریەکە لەم لایەنانەی بانگهێشتی  ئەنجومەنی پارێزگا کرد لە کۆبوونەوەکەدا نەتوانرا لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشان بکرێت... 
1. قائیمقامی قەزای سلێمانی
2. سەرۆکی شارەوانی سلێمانی
3. بەڕێوبەری ژینگەی سلێمانی
4. بەڕێوبەری ناحیەی بەکرەجۆ
5. بەڕێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی
6. سەرۆکی شارەوانی راپەڕین
7. سەرۆکی شارەوانی تاسڵوجە
هەروەها بڕیار بوو (بەڕیوبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی)یش بەشداربێت، بەڵام ناوبراو ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو.



SHARE
© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft