هاووڵاتیان رەخنەو پێشنیارو داواكاریەكانیان خستە بەردەست ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
لەچوارچێوەی پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.
(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاو بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیو كەناڵەكانی راگەیاندن و هاووڵاتیاندا لە سنوری قەزای (رانیە)، ئەمەو لەگفتگۆكراوەكەدا كە نزیكە دوو كاتژمێرو نیوی خایاند گفتوگۆیەكی چڕ لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لەناوچەكەدا هەن، لەم گفتوگۆكراوەدا وێڕای ئاڕاستەكردنی چەند رەخنەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگا، لەهەمانكاتیشدا چەندین پێشنیار خرانە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەنو لەبەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەن بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان بكەن، لە كۆتاییشدا بڕیاردرا هەفتانە ئەندامانی ئەنجومەنی سنوری ئیدارەی راپەڕین هەفتانە یان ماتگانە لە كتێبخانەی گشتی راپەڕین چاوپیچكەوتن لە گەڵ فەرمانگەكانو هاووڵاتیانی سنوری ناوچەكەدا كۆبوونەوە بكەن.
شایانی باسە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی گفتۆكراوەكە بوون:
- محمد رسول مراد/ سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانیو هاتوچۆو گواستنەوەو گەیاندن، ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی.
- هاوژین اسماعیل/ جێگری سەرۆكی لیژنەی (پلانو پرۆژەكان)، بڕیاردەری لیژنەی كارگێڕیو داراییو ئابووری، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانیو هاتوچۆو گواستنەوەو گەیاندن.
- سەمەد ابراهیم/ جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری ئایینی و لیژنەی مافی مرۆڤو كۆچو كۆچبەران. بڕیاردەری لیژنەی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو. ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانیو هاتووچۆو گواستنەوەو گەیاندن.
- رەسول عەبدولا/ جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاردەری لیژنەی كاروباری ئایینی، ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی، ئەندامی لیژنەی (پلانو پرۆژەكان).