پاش هەشت مانگ ناكۆكی لەسەر پۆستی (جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئەمڕۆ (24/4/2017) ئەكرەم شەریف، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  ، دەست بەرداربوونی خۆی لەو پۆستە راگەیاند.

ناوبراو لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە "... دوای ڕاوێژکردن و تاوتوێکردنێکی وردی بابەتەکە ، لەگەڵ ژمارەیەک دڵسۆز و بەرپرس و خوێندنەوەی ووردی دۆخی یاسا و ژینگە کە ، گەشتمە ئەو بڕوایەی ، کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و چارەسەری ئەو کێشە سیاسی و یاسایی و ئیداریانەی ئێستا ئەنجومەنی تێدایە و لەبەر دۆخی یەکێتی ، ئەم چەند خاڵە بۆ ڕای گشتی بخەمە ڕوو"
هەروەها لەبەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە:
 "لە ئێستاوە ، لەسەر داوای بەڕێز جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی ( ی . ن . ک ) دەست بەرداری پۆستی یاسایی خۆم کە ( جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ) یە ، دەبم و وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا ئەرک و دەسەڵاتەکانی خۆم پیادە دەکەم"


                                                                                    
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft