ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات 


ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات  ئەگەر هاتوو ئەنجومەن نەتوانێت لە زووترین كاتدا چارسەر بۆ پۆستی (پارێزگاری سلێمانی)بدۆزێتەوە.
ئەكرەم شەریف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، لە روونكردنەوەیەكدا كە (7/5/2017) دا بڵاوی كردۆتەوە، هەشت خاڵی وەك رێگاچارە بۆ دەربازبون لە قەیرانی نەبوونی پارێزگار خستوەتە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگاو داوادەكات لە زووترین كاتدا ئەنجومەن رۆڵی خۆی بگێڕێت و هەوڵی چارەسەری ئەو قەیرانە بدات، بۆ ئەم مەبەستەش داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكات.
هەروەها لە روونكردنەوەكەدا هاتووە كە  ٣-نابێ و ناکرێ جارێکی تر بە هیچ شێوەیەک ئەنجومەن ڕێگە بدات ، کە دوور لە بنەمای یاسایی پارێزگار بە ناونیشانی ( لەبری و یان جێگرتنەوە یان دامەزراندن ) دابنرێ .)
لە كۆتایشدا، ئەكرەم شەریف ، پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاای سلێمانی دەكات.  (ئەگەر ئەم خاڵانەی سەرەوە جێبەجێ نەکرا ، پێشنیار دەکەم ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەن بە پێی یاسا ڕێکار بگرنە بەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا .
بۆخوێندنەوەی تەوای روونكردنەوەكە دەتوانن كلیك لەسەر ئەم لینكە بكەن.
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=4017&auther=4

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft