لەچوارچێوەی پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.
(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) هەستا بە ئەنجامدانی چوارەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاو بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیو هاووڵاتیاندا لە سنوری قەزای (دوكان)،
سەرەتا بەڕێز (شاهۆ عوسمان كەریم) قائیمقامی قەزای (دوكان) وتەیەكی كورتی پێشكەش كردو سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد كە رووبەڕوو لەگەڵ هاوولاچتیاندا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی ناوچەكە دەكەن، هەروەها لە كۆتایشدا سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی چالاكییەكی لەوجۆرە. لەگفتگۆكراوەكەدا كە نزیكە دوو كاتژمێری خایاند گفتوگۆیەكی فراوان لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە قەزاكەدا هەن، لەم گفتوگۆكراوەدا وێڕای ئاڕاستەكردنی چەند رەخنەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگا، لەهەمانكاتیشدا چەندین پێشنیار خرانە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەنو لەبەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەن بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆ كێشانە بكەن كە لە سنوی دەسەڵاتی ئەنجومەندان.
شایانی باسە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی گفتۆكراوەكە بوون:
رێكەوت محەمەد زەكی/ئەندامی لیژنەی هونەریی (پلانو پڕۆژەكان)، ئەندامی لیژنەی كارگێڕیو داراییو ئابووری، ئەندامی لیژنەی پیشەسازیو وزە بازرگانیو سەرچاوە سروشتیەكان.
- زیاد حەمەڕەزا مستەفا/ جێگری سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانیو هاتوچۆو گواستنەوەو گەیاندن، بڕیاردەری لیژنەی شەهیدانو ئەنفالو كیمیابارانو جینۆسایدو كەمئەندامانی سەنگەر، ئەندامی لیژنەی تەندروستیو ژینگە، ئەندامی لیژنەی (پلانو پرۆژەكان).
فەرهاد تۆفیق حەسەن /سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو، جێگری سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیریو هونەرو راگەیاندنو پاراستنی ئاسەوار