پاش كۆبوونەوەی ژمارە (36)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (غالب محەمەد عەلی ) سەرۆكی لەسەرۆكی لیژنەی پیشەسازیو وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەنیاز بوو كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامبدات سەبارەت بە لاوازی هەڵوێستی ئەنجومەن لەسەر ئەو (32) تەنكەرە بەنزینە ژەهراوییەی كە بڕیار بوو بهێنرێنە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگا رێگری كرد لە ئەنجامدانی كۆنگرەكە، ناچار كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە برایە دەرەوەی تەلاری ئەنجومەنی پارێزگا، (غالب محەمەد عەلی) سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیو وزە، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بڕیارەكەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی بەنایاسایی وەسفكردو وتی لە هیچ بڕگەو ماددەیەكی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەندا نییە كە رێگری لە ئەندامی ئەنجومەن بكرێت بۆ سازدانی كۆنگرەی رۆژنامەنووسی" وتیشی "سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بە چ بڕگەو بڕیارێك رێگری لە هاتنە ژوورەوەی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات؟" هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەنجومەن حیزب لە پشتیەوەیەتی.