قەزای (سەیدسادق)...  كێشەو گرفتەكانی قەزاكە لەگەڵ  ئەنجومەنی پارێزگادا تاوتوێكران 
(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) بە هاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسیNED) هەستا بە ئەنجامدانی شەشەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و  بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و هاووڵاتیاندا لە سنوری  قەزای (سەیدسادق)،
سەرەتا بەڕێز (دیاری رەفیق) قائیمقامی قەزای (سەیدسادق) وتەیەكی پێشكەش كردو سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد كە رووبەڕوو لەگەڵ هاووڵاتیاندا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی ناوچەكە دەكەن، هەروەها لە كۆتایشدا سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی چالاكییەكی لەوجۆرە‌و هیوای خواست كەكۆبوونەوەكان بەرهەمێكی هەبێت‌و لەكۆتاییدا بەسوودی هاووڵاتیان كۆتایی پێبێت لەگفتگۆكراوەكەدا كە دوو كاتژمێری خایاند گفتوگۆیەكی فراوان لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە قەزاكەدا هەن، لەم گفتوگۆكراوەدا وێڕای ئاڕاستەكردنی چەند رەخنەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگا، لەهەمانكاتیشدا چەندین پێشنیار خرانە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن‌و لەبەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەن بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆ كێشانە بكەن كە لە سنوی دەسەڵاتی ئەنجومەندان. 
شیاوی باسە ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی  پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)یە كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.
لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی گفتۆكراوەكە بوون: 
1. سێوە محمەد خضر
 2. بەناز حەمە رەشید حەمە سەعید 
شایەنی باسە پێشتر(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)  لە هەر پێنج قەزای (رانیە – شارەزوور- چەمچەماڵ – دوكان- دەربەندیخان) پێنج چالاكی هاوشێوەی ئەنجامدا، بڕیاریشە لە داهاتوودا (چوار) گفتوگۆی كراوەی تر ئەنجام بدرێن.










SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft