بۆ تاوتوێكردنی كێشەو گرفتەكانی رێكخراوەكان .... فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ‌و فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان كۆبوونەوە

رۆژی (سێشەممە) بەروار(15/8/ 2017)،  لە بارەگای رێکخراوی (DHRD)  لە شاری سلێمانی. بەمەبەستی  بۆ تاوتوێكردنی كێشەو گرفتەكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و ئەو رێگری‌و فشارانەی كە لەلایەن دامودەزگاكانی حكومەتەوە بۆیان دروستدەكرێت، لەسەر داوای (فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی) كۆبوونەوەیەك لە نێوان فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ‌و هەندێك لە رێكخراوەكانی دەرەوەی فیدراسیۆن لەگەڵ  فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان كۆبوونەوە.
لەلایەن فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانەوە هەریەكە لە بەڕێزان (ئەكرەم جەمۆ/ سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی كوردستان‌و شوان محەمەد / جێگری سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی كوردستان) ئامادەبوون.
ئەمە لە كۆبوونەوەكەدا چەند كێشەو گرفتێك خرانەڕوو گفتوگۆی زۆریان لەسەر كرا، لەوانەش هەوڵەكان بۆ بەرتەسكردنەوەی كاری رێكخراوەكان‌و چۆنیەتی دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دەرباز بوون لەو كێشەو گرفتانە، پاش خستنە رووی كێشەو راو سەرنج لەلایەن رێكخراوە بەشداربووەكانەوە، دواتریش هەریەكە لە بەڕێزان سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان وەڵامی ئامادەبوانیان دایەوە، ئەمە جگە لە بەرزنرخاندنی كۆبوونەوەكەو تیایدا داواشكرا ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن، بۆ ئەوەی بتوانرێت بەهەوڵی فەرمانگەو رێكخراوەكانیش فشارەكانی سەر هەردوولا كەمتر بكرێنەوەز











SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft