رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بەشداریكرد لە ۆركشۆپی نووسینەوەی ئاكشن پلانی سێكتەری كۆمەڵی مەدەنیو میدیای ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
رۆژی (دووشەممە) بەرواری (21.8.2017) لە شاری هەولێر
یەكێك لە میكانیزمە بەهێزكانی چاودێری كردنی گەندەڵی بریتیە لە هەماهەنگی نێوان بریتییە لە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتە گشتییەكان لە لایەك‌و كۆمەڵی مەدەنیو میدیا لە لایەكی ترەوە، بۆ بەئەم مەبەستە رێكخراوی (وێستمنسری بەریتانی بۆ دیموكراسی WESTMINSER FOUNDATION FOR DEMOCRACY) و دەستەی دەستپاكی هەرێم هەستان بە ئەنجامدانی ۆركشۆپێكی تایبەت لە وبارەیەوە، لە ۆركشۆپەكەدا وێڕای گفتوگۆ لەسەر ئەم پڕۆژەیە، هەروەها رێگریەكانی بەردەم بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیش تاوتوێكرا، لە كۆتایشدا هەردوو گرووپی كۆمەڵی مەدەنیو میدیا بەجیار ئاكشن پلانی خۆیان ئامادەكرد.
بۆ یه‌كه‌م جاره ستراتیژیه‌تێكی له‌و شێوه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاماده كراوه كه له ئاستی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داوكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ژێر سه‌رپه‌ره‌شتی ڕێكخراوی (وێستمینستری به‌ریتانی بۆ دیموكراسی) دابڕێژرێت كه ڕێخكراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه و له‌پێناو په‌ره‌پێدانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له جیهان كار ده‌كات.
له‌م ستراتیژییه‌دا میكانیزمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر چوار ئاستی سه‌ره‌كی داڕێژراوه، كه بریتین له خۆپاراستن و ڕێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی، سه‌روه‌ریی یاسا، هۆشیاری و ڕاهێنان و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان لایه‌نه پهیوهدارهكان له‌نێوان خۆیاندا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش. ئه‌م ستراتیژییه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه و پاشكۆكانی پلانی جێبه‌جێكردن و چاودێریكردن و ههڵهسنگاندنیش له‌خۆ ده‌گرێت.
شیاوی باسە ئەم چالاكییە بەشێكە لە (ستراتیژی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان) بۆ ماوەی پێنج ساڵ، خۆشبەختانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری ژمارە (2147) لە (15.5.2017)دا رەزامەندی لەسەر دەربڕی لە ژمارە (211)ی رۆژنامەی (وەقایعی كوردستان)لە (31.5.2017) بڵاوكراوەتەوە.