لە درێژەی زنجیرە ۆرکشۆپێکی تایبەت بە کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە رێکخراوی کوردستان بۆ ھەمووان بەھاوکاری رێکخراوی (NED)ئەمریکی ھەستا بە ئەنجامدانی دووەم ۆرکشۆپی تایبەت بە کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە، بەناونیشانی (سیستمی نامەڵبەندێتی كارگێڕی) كە لەلایەن بەڕێز (د. مستەفا رەسول حسێن) بڕیاردەری كۆلێژی یاساو رامیاری لە زانكۆی سلێمانی پێشكەش كرا.
ناساندنی سیستمی نامەڵبەندیەتی كارگێڕی
نامەڵبەندیەتی كارگێڕی ،شێوازێكی ڕێكخستنی كارگێڕیە ، لەكاتی ئێستاشدا جێبەجێكردنی لە زۆربەی دەوڵەتانی جیهان بڵاوە ،بە شێوازە جۆراو جۆرەكانیەوە ، ئەمەش بەهۆی ئەو لایەنە باش و سوودمەندیانەی ئەم سیستمە هەیەتی ، جێبەجێكردنی ئەم سیستمەش پێویستی بە بوونی چەند ڕەگەزێكە ، هۆكاری پیادەكردن ومێژووی سەرهەڵدانیشی لە دەوڵەتێكەوە بۆ دەوڵەت وهەرێمێكی دیكە دەگۆڕێت .بنیات لەسەر ئەمانە ئەم بەشە دابەشكرا بۆ ئەم باسانەی خوارەوە :
باسی یەكەم : پێناسەی سیستمی نامەڵبەندیەتی كارگێڕی
باسی دووەم : جۆرەكانی سیستمی نامەڵبەندێتی كارگێڕی.
باسی سێهەم : ڕەگەزەكانی سیستمی نامەڵبەندێتی كارگێڕی
باسی چوارەم : هەڵسەنگاندنی سیستمی نامەڵبەندێتی كارگێڕی