بەرواری (6.9.2017) لە درێژەی زنجیرە ۆرکشۆپێکی تایبەت بە کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە( رێکخراوی کوردستان بۆ ھەمووان) بەھاوکاری رێکخراوی (NED)ئەمریکی ھەستا بە ئەنجامدانی چوارەم ۆرکشۆپی تایبەت بە کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە،  بەناونیشانی (یاسای كارگێڕی وبابەتەسەرەكیەكانی لەهەرێمی كوردستانی عێراق) كە لەلایەن بەڕێز (د. مستەفا رەسول حسێن) بڕیاردەری كۆلێژی یاساو رامیاری لە زانكۆی سلێمانی پێشكەش كرا. 
لە ۆركشۆپەكەدا تیشكخرایە سەر:
  • پێناسەوناساندنی یاسای كارگێڕی
  • بابەتە سەرەكیەكانی یاسای كارگێڕی
  • جیاوازی نێوان چالاكی كارگێڕی گشتی و چالاكی كارگێڕی تایبەتی
  • رێكخستنی كارگێڕی
  • ڕێكسازی كارگێڕی
  • بڕیاری كارگێڕی
لە كۆتاییشدا ئامادەبووان پرسیار ‌وسەرنج ‌و رای خۆیان خستەڕوو 





SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft