(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) بە هاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسیNED) هەستا بە ئەنجامدانی دەیەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و  بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و هاووڵاتیاندا لە سنوری  ناحیەی (بازیان)،
سەرەتا بەڕێز (فاضل عمر عبدالرحمن) بەڕێوەبەری ناحیەی (بازیان) وتەیەكی پێشكەش كردو سوپاسی ئەنجومەنی پارێزگا كرد كە رووبەڕوو لەگەڵ هاووڵاتیاندا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی ناوچەكە دەكەن، هەروەها لە كۆتایشدا سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی چالاكییەكی لەوجۆرە‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەمە هەلێكە باشە بۆ گەیاندنی داواكاری و كێشەو گرفتەكانی ناوچەكە بە لایەنی پەیوەندیدار بە وئومێدەی  لەكۆتاییدا بەسوودی هاووڵاتیان كۆتایی پێبێت،  لەگفتگۆكراوەكەدا كە دوو كاتژمێری خایاند بەئامادەبوونی بەڕێز (رێبوار ئەحمەد مەولود) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
گفتوگۆیەكی فراوان لە نێوان ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە ناوچەكەدا هەن، لەهەمانكاتیشدا چەند پێشنیارێك خرانە بەردەست ئەنجومەن‌و لەبەرامبەریشدا بەڵێندرا كە بەدواداچوون بۆ كێشانە بكرێت كە لە سنوی دەسەڵاتی ئەنجومەندان. 
شیاوی باسە ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی  پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)یە كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.
شایەنی باسە پێشتر(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)  لە هەر نۆ قەزای (رانیە – شارەزوور- چەمچەماڵ – دوكان- دەربەندیخان- سەیدصادق- پێنجوێن – پشدەر- قەرەداغ) نۆ چالاكی هاوشێوەی ئەنجامدا.











SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft