لەیاداشێكدا كە ئارَاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە و واژۆی ئەندامی (12) ئەنجومەنی لەسەرە، داوای ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەن دەکرێت،  لەسەرخراپوونی دۆخی ئابوری هاووڵاتیان‌و فەرمانبەران، ئەنجومەن كۆبوونەوەی كی نائاسایی ئەنجامبدا...كە ئەمە دەقەكەیەتی :

وەك دەزانین كە هەرێمی كوردستان لە دوای بەروار(١٦/١٠/٢٠١٧) پێی ناوەتە قۆناغێكی ترەوە، بارودۆخێ ئابوری هاوڵاتیانو فەرمانبەران زۆر خراپتربوە، وەهەرێمی كوردستان هیچ سەرچاوەیەكی دارایی نەماوەو ناتوانین موچەو بودجەی هەرێمی كوردستان دابین بكات .

بەپێی بڕگەی (٨) لە ماددەی (١٠)ئێمە وەك ئەم ئەندامانی ئەنجومەن كە لە لای خوارەوە واژۆمان كردووە، داواكارین كە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدرێت لە سەر ئەم بابەتانە :

١ .دابینكردنی موچە بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی .

٢ .دابینكردنی سوتەمەنی بۆ هاولاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی .

٣ .دابینكردنی بە پەلەی بوجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی بۆ پارێزگای سلێمانی .

٤ .باردودۆخی ئاوارەكانی كەركوك و دوزخورماتوو .

شیاوی باسە (11) ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان‌و (2)ئەندامی فراكسیۆنی سەوز واژۆیان لەسەر یاداشتەكەكردوە، وروون نییە لە یاداشتەكەدا داواكاریەكان ئاڕاستەی چ لایەنێك دەكرێن، حكومەت هەرێمی كوردستان یان حكومەتی عێراق .

ژ

ناوی ئەندامی ئەنجومەن

فراكسیۆن

  1.  

غالب محمدعلی

گۆڕان

  1.  

بەناز حەمە سەعید

گۆڕان

  1.  

سێوە محەمەد خزر

گۆڕان

  1.  

هاوژین اسماعیل

گۆڕان

  1.  

رێبوار ئەحمەد

گۆڕان

  1.  

محمد رەسول مراد

سەوز

  1.  

هاوسەر ووشیار

گۆڕان

  1.  

محمەد شێخ وەهاب

گۆڕان

  1.  

هەڤاڵ ئەبوبەكر

گۆڕان

  1.  

رەسول عبدالله

گۆڕان

  1.  

بەرزان شیخ محمد

گۆڕان

  1.  

سەباح شەهید فتاح

سەوز



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft