بانگهێشتنی سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەردەم پۆلیس لەسەر بنەمای سكاڵایەكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری گومركی سلێمانییەوە لەسەری تۆماركراوە بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە و تەشهیركردن لە دۆسیەی هێنانەناوەوەی بەنزینی خراپ بۆ هەرێمی كوردستان.
لەكاتی ئامادەبونی سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لەبەردەم پۆلیس، ژمارەیەك چالاكوان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانتارو هاوڵاتیان بۆ پشتیوانیكردنی لەبەردەم بنكەی پۆلیس كۆبونەوە.
لەم بارەیەوە بەڕێز رەسول عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە سایتی (كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند:
بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (سییەم) لە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)دا هاتووە(نابێت ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیەتی یەكەی كارگێڕی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەن بە نووسین راوەدوو بنرێت تەنیا لە حاڵەتی ئەنجامدانی تاوان یا كەتنێك نەبێت كە پێیەوە دەگیرێت.)
بێگومان نوسراو ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كراوە لەو بارەوە، هەروەها دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن رەزامەندی دەبڕیوە لەسەر ئەوەی بەڕێز (غالب محەمەد) بچێتە بەردەم دادگا.
بەڵام ناوبراو رەخنەی لەم هەڵوێستەی دەستەی سەرۆكایەیت ئەنجومەن گرتو وتی: (دەبوایە ئەنجومەن پەلەی نەكردایە لەبڕیاردان لەم كەیسە بەڵكو پێویست بوو ئەنجومەن كۆبوونەوەیەك ئەنجام بداتو گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (غالب محەمەد) بكرایە، دواتر وەڵامی نوسراوەكەی بدایاتەوە، بەڵام ئەوان وا لە سكاڵاكە تێگەیشتوون كەئەوە شتێكی شەخصیەو پەیوەندی بە بەنزینەكەوە نییە، بەڵكو ئەوكەسەی سكاڵاكەی تۆماركردووە، لەلایەن بەڕێز (غالب محەمەد) تەشهیری پێكراوە، راستە بەشێوەیەكی گشتی بابەتەكە پەیوەندی بە ژەهراوی بوونی بەنزینەكەوە هەیە، سكاڵاكە لەسەر ئەو تەشهیرانە كراوە كە بەرامبەر بەو كەسە كراوە، لەكاتێكدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەندامانی ئەنجومەن ئازادن لە دەربڕینی راو سەرنجی خۆیان، بۆیە ناكرێت لەسەر دەربڕینی را ئەندامان دەستگیر بكرێن.
شایانی باسە لەمانگی شەشەی ئەماساڵدا بەڕێز (غالب محمەد) سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیو وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە گۆنگرەیەكی رۆنامەنووسیدا رایگەیاند (بههۆی هاوردهكردنی سوتهمهنی مهترسیدار 42 تانكهر سوتهمهنی دهستی بهسهرداگیراوهو ئهگهر خاوهنی سوتهمهنییهكهش پارهی سهرپێچیهكهی نهبێت، لهڕێگهی فرۆشتنی كهلوپهل و تانكهرهكانهوه ههوڵدهدرێت بڕی پارهی سهرپێچیهكه وهربگیرێت ".
هەروەها ئەنجومەنی پارێزگاش لە كۆبوونەوەی ژمارە (36) لە (20/6/2017)دا بڕیاری ژمارە (13)ی لەوبارەیەوە دەركرد، كە بریتییە لە:
(1. پەسەندكردنی كۆنووسی لیژنەی كاتی ئەنجومەنمان سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ ئەو ژمارە تەنكەرە سوتەمەنیانەی كە لە مەرزی نێودەوڵەتی (باشماخ)ەوە هاوردەی پارێزگای سلێمانی كراوە، كە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گومرگی سلێمانییەوە دەستی بەسەرداگیراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاساییو ئیداری.
(2. لایەنە پەیوەندیدارەكان بە پێی تایبەتمەندیان خاڵەكانی كۆنووسی لیژنەی كاتی جێبەجێدەكەن، كە بەفەرمانی ژمارە (313)لە (6/6/2017)دا پێكهێنراوە.
(3.
هەروەها چەند جارێك پەیوەندیكرا بەهەریەك لەبەڕێزان (سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو جێگری سەرۆكو سەرۆكی لینەی پیشەسازیو ووزە لەئەنجەمەنی پارێزگا) بەڵام پەیوەندییەكان بەردەستنەبوون.