بڕیارە رۆژی (سێشەممە)ی داهاتوو، (7/11/207) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (چل‌و یەكەمین)كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات، كە دووتەوەر لەخۆ دەگرێت ئەوانیش بریتین لە دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی چەند گوندێكی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و هەروەها دەنگدان لەسەر لادانی (اقالة) بەِێز (فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز) لە فراکسیۆنی (خزمەت/ کۆمەڵی ئیسلامی)  لە ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی....
لەبەرامبەردا (11) ئەندامی ئەنجومەن نوسراوێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا كردووەو تیایدا ئەجێندای كاری كۆبوونەوەكە بەلاواز دادەنێن‌و رەخنەیان لەتەوەری یەكەمی كارنامەكە هەیە، بەوەی كەئێستا بابەتی گرنگتر هەیە ئەنجومەن كاریان لەسەر بكات.
ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتەكەیە:
بەڕێزان/ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا
ب/ كارنامەی كۆبوونەوە
ئاماژە بە نوسراوتان ژمارە (41) لەبەرواری (1/11/2017) وەك بەڕێزتان ئەزانن كە بارودۆخی نەخوازراوی هەرێم كارێكی زۆری كردۆتە سەر ژیانی هاووڵاتیان، وە ئەم ئەجێندایە لاوازی تێدایە، بەگوێرەی ئەم بارودۆخە  ئەنجومەن پێویستە خۆی نەخاتە جێگەی پرسیار، هەرچەندە  داواكاری ئەو گوندانە مافی خۆیانە‌و كاری ئێمەیە لە رووی یاساییەوە، بەڵام دەكرێت لەكاتێكی ئاساییدا داواكاری هاووڵاتیانی ئەو گوندانە جێبەجێ بكرێت.
لەگەڵ رێزدا
یاداشتەكە واژۆی ئەم ئەندامانەی لەسەرە:
1. هاوسەر هۆشیار
2. زیاد حەمەرەزا
3. دیلمان عەزیز
4. مینا سامی
5. رێكەوت محمەمەد زەكی
6. میدیا شیخ ئەحمەد
7. ئامانج نەجیب
8. سەلمە فاتح تۆفیق
9. رزگار حەمە نوری
10. محەمەد شێخ وەهاب
11. بەرزان شیخ محەمەد 







SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft