شوێنگرەوەی (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر)‌ لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دەستبەكار دەبێت

پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (4/12/2017)دا فەرمانی دەستلەكارترازانی بە بەڕێز (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر)دەكرد، ناوبراو وەك كاندیدی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بویە پارێزگاری سلێمانی بەمەش كۆی كورسیەكانی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سێمانی  بوونە (11)كورسی، لەم بارەیەوە بەڕێز (رێبوار ئەحمەد مەولود) سەرۆكی فراكسۆنی گۆڕان لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) تایبەت بە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند: (پاش دەستبەكاربوونی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی فراكسیۆنی گۆڕان بۆجێگرتنەوەی بەڕێز (د.هەڤاڵ) رێوشوێنە یاساییەكانی گرتۆتەبەرو نوسراوی ئاڕاستەی (كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان)كردووەو بەڕێز (كەریم عەلی كەریم)، دەبێتە شوێنگرەوەی (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر)‌و بڕیارە لە كۆبوونەوەی (چل‌و دووەم)ینی ئەنجومەنی پارێزگادا لە رۆژی سێشەممە (19/12/2017)دا سوێندی یاسایی بخوات‌و وەك ئەندامی نوێ دەستبەكاربێت.)

شیاوی باسە (کەریم عەلی کەریم) کە ریزبەندی ١١ یەمین زۆرترین دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان بوو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دانیشتوی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای (کەلار)ە، دوای دەستبەكاربوونی بەڕێز (ھەڤاڵ ئەبوبەکر) بە پارێزگاری سلێمانی، کورسیەکەی ناوبراو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەردەگرێت و دەبێتە سێیەمین گەرمیانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەر لیستی بووەتنەوەی گۆڕان .

 بە بێ بزووتنەوەی گۆڕان ئیدارەی سلێمانی ناكرێت

هەروەها سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆن بوونی (بزووتنەوەی گۆڕان) لە هەرێمی كوردستاندا، بەڕێز (رێبوار ئەحمەد مەولود) راگەیاند (ئەو بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو (19/12/2017) جڤاتی نیشتمانی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدات‌و پێشموابێت زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی لەگەڵ بە ئۆپۆزیسۆن بووندان.) هەروەها نابراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە (ئەم كشانەوەیە لە سەر ئاستی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی وەزیران‌و دەستەكاندا دەبێت، بەڵام حكومەتی خۆجێی سلێمانی ناگرێتەوە لەبەر ئەوەی خەڵكی سلێمانی زۆرینەی دەنگی بەبزووتنەوەی گۆڕان داوەوە ناكرێت بە بێ بزووتنەوەی گۆڕان ئیدارەی ئەم پارێزگایە بكرێت) .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft