بڕیارە سبەینێ (سێشەممە) بەرواری (20/2/2018) كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (44)مین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، كۆبوونەوەكەش تایبەتكراوە بەگفتوگۆكردن لەسەر ئەم تەوارەانەی لای خوارەوە: 

1. خستنەڕووی گرنگی تۆماری بایۆمەتری بۆ هاووڵاتیان بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان بۆ دەنگدان.
2. دەنگدان لەسەر پەسەندكردن‌و فراوانكردنی ماستەر پلانی گوندی (كانی ماران) لە ناحیەی حاجییاوا لەسنوری قەزای رانیە.
3. گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری ژمارە (122) لە (27/111/2017)ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پەیڕەوی ژمارە (5)ی ساڵی (2017) بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی لەهەرێمی كوردستانی عێراق.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft