لـە چـوارچـێـوەی پــڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان)دا، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی)، بەهاوكاری رێكخراوی (NED )ی ئەمریكی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (ئازاد محەمەد ئەمین/ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو ئەنوەر تاهیر/جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو مەهدی مەحمود/ سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگا) هەستا بە سازدانی یەكەمین گفتوگۆیكراوە لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو مامۆستایانی زانكۆدا، بەمەبەستی وەرگرتنی راوسەرنجی چینو توێژەكان بۆ پلانو بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرەتا هەریەكە لەبەڕێزان لە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا، باسیان لەكارو چالاكییەكانی ئەنجومەنی پارێزگا، هەروەها ئاستەنگوگرفتەكانی بەردەم ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژەیان پێدرا، پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو ئامادەبووانیش راو سەرنجو رەخنەكانیان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی خستەڕوو ، ئەمەجگەلەبەگرنگ باسكردنی چالاكییەكە، پاشان مامۆستایانی زانكۆ پێشنیاری خۆیان خستەڕوو بەمەبەستی زیاتركاراكردنی خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگا.
شیاوی باسە مامۆستایانی زانكۆ دەستخۆشیان لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا كرد، كەبەشێوەیەیكی راستەوخۆ لەم جۆرەچالاكییانەدا بەشداردەبنو گوێ لەراوبۆچوونی هاووڵاتیان دەگرن.
بڕیارە لەداهاتووشدا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) چوار گفتوگۆكراوەی تر لەگەڵ بەشێك لە چینو توێژەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدات
، پاشانیش راو سەرنجو پێشنیاری سەرجەم توێژەكان كۆدەكرێنەوەو دواتر دەخرێنە بەردەست ئەنجومەنی نوێی پارێزگا بۆئەوەی بخرێنە ناو پلانی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەن.