بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری قەزا و ناحییەکاندا کۆبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا پارەی هاندان بەسەر مامۆستایان دابەش بكرێت، وتیشی داوا لە مامۆستایان دەكەین لەپێناو بەفیڕۆنەچوونی ئەمساڵی خوێندن، رووبكەنەوە ناوەندەكانی خوێندن و كۆتایی بە بایكۆت بهێنن، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد كە بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵەكانیان بۆ پێدانی موچەیەك بە مامۆستایان لە نزیكترین كاتدا.

لەدوای کۆنفرانسەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش ئاماژەیان بەوە کرد، ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft