ئنستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە ( MERI ) رۆژیچوارشەممە (٤/٤/۲۰۱٨ ) لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی مێزگردێكیان بەهاوبەشی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا، بە ئامەدەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا وهەروەها ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و کەسانی پسپۆڕ.
مێزگردەكەش تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن و وەرگرتنی ڕای بەشداربووان سەبارەت بە سیستمی بەڕێوەبردنی پارێزگاکان و پێشنیازەکان و هەوڵەکان بۆچۆنیەتی ڕیفۆرمکردن لە هەیکەل و شێوازی حوکمڕانی لە حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان، و حکومەتی هەرێم 
کە بەهێزترین و گرنگترین خاڵ بۆ ڕێفۆرم لەم حوکمڕانی یەو چەسپاندنی لامەرکەزی ئیداری لە پارێزگاکاندا ، لاوازکردن و لابردنی هۆکارەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕیفۆرمە لە سیستمی بەڕێوەبردندا.
هەروەها تیشک خرایە سەر زۆرێک لە کەموکورتییەکانی سیستەمی ئیداری و حوکمڕانی لە هەرێمی كووردستاندا، لەوانەش زۆری وەزیرو بەڕێوەبەرەگشتییەکان‌و زۆری قەزاو ناحیەكان بەبێ بوونی هیچ پێوەرێکی زانستی کە ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاندووە ئەمە سەرەڕای بوونی زۆرترین ڕۆتینیات لەدەزگاکاندا‌و دامەراندن لەسەر بنەمای خزمایەتی و حیزبایەت. 


 


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft