بڕیارە لە ژێر ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردن بكرێت و سەرپێچی لایەنە سیاسیەکان لە ڕێگەی فۆرمی تایبەتەوە تۆمار بكرێن .
لە راگەیەندراوێكیاندا (فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی) كە لە (14/4/2018)دا بڵاویان كردەوە، ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە بەدوو شێواز چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

راگەیەندراوێک لە فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی بۆ رای گشتی
ئێمە وەک فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە کوردستان، رایدەگەیەنن، کە چاودێری هەردوو پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژارن و رۆژی دەنگدان (2018/5/12) دەکەین .
چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردن بە دوو رێگا ئەنجام دەدەین :
1. چاودێری کەناڵە ئاسمانیە بینراوەکان، پشت بەستوو بە یاسای هەڵبژارن و رێنماییەکانی کۆمسیۆن ئەنجام دەدەین و دوو راپۆرت بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە، یەکەمیان پاش تێپەڕبوونی (15) رۆژ لە هەڵمەتی هەڵبژاردن، دووەمیان پاش تەواوبوونی ماوەی بانگەشە، لەم راگەیەندراوەکە بەلیستێک ناو ئەو کەناڵانە بڵاودەکەینەوە کە ئەم چاودێرییە دەیانگرێتەوە .
2. لە رێگای تیمیکەوە لە پارێزگاکانی هەرێم چاودێری ئەو شوێنەنانە دەکەین کە بەدەرە لە مافی بانگەشەی هەڵبژاردن و نابێت بۆ بانگەشە بەکار بهێنرێت .
وە هەروەها چاودێری رۆژی دەنگدان دەکەین، لەرێگەی تیمێکی راهێنراوی رێکخراوە ئەندامەکانی ناو فیدراسیۆن و پاش تەواوبوونی پرۆسەکە و بەر لەراگەیاندی ئەنجامە فەرمیەکانی هەڵبژاردن راپۆرتێک لەسەر پرۆسەکە بڵاودەکەینەوە .
داواکارین لەهەموو کەس و رێکخراوێک بەپێدانی زانیاری هاوکاریمان بکەن لەگەڵ رێزدا
.
                                                                          فیدراسیۆنی ریکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی   

                                                                                            2018/4/14


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft