ئەمڕۆ (پێنج شەممە)، بەرواری  (3/5/2018 )، رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی، هەستا بەئەنجامدانی سێیەمین  گفتوگۆیكراوە بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .

لەگفتوگۆكراوەكەدا ، كە تایبەتبوو بە میوانداریكردنی بەڕێز (م. دارا محەمەد ئەمین) كاندیدی (كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان)‌و بەڕێز (د. سەردار عبدالقادر) كاندیدی (پارتی دیموكراتی كوردستان).

پاش خوێندنەوەی (CV) كاندیدەكان، دواتر هەریەكە لە میوانەكان باسیان لە بەرنامەی لیستەكانیان كردوو، ئەوەیان روون كردەوە كە لەداهاتوودائەگەر بچنە بەغداد چی بۆ دەنگدەرانیان دەكەن .

پاشان دەرگای گفتوگۆكرایەوە بۆ بەشداربووان‌و، بەشداربووانیش راو سەرنج‌و رەخنەو پێشنیاری خۆیان خستە بەردەست هەردوو كاندیدەكە .

شیاوی باسە بڕیارە رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، دوو گفتوگۆیكراوەی تر ئەنجامبدات بۆ هەریەكە لە لیستەكانی (نەوەی نوێ)‌و (حیزبی سۆشیالیست‌و حزبی شیوعی).









SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft