دانا جەزا عەلی، وەك دووەم ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەركەوت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق...
پاش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، دانا جەزا عەلی، سەرۆكی لیژنەی (ناوخۆو ئاسایش) وهاوكات ئەندامی لیژنەی (پیشەسازی و وزە) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، توانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێتو سەركەوتن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مسۆگەر بكات .
بەم بۆنەیەوە وەك (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) پیرۆزبایی لەبەڕێز (دانا جەزا عەلی) دەكەینو هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە كاری نوێیدا، بە سوپاسەوە ناوبراو یەكێك بوو لەو ئەندام ئەنجومەنانەی پارێزگای سلێمانی كە هاوكارێكی بەردەوامی تیمی رێكخراوەكەمانی كردووە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
شایانی باسە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەریەكە لە بەڕێزان (دانا جەزا عەلی و غالب محەمەد عەلی) لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە (12/5/2018) ئەنجامدرا، توانیان متمانەی دەنگدەرانیان بەدەستبهێننو بگەنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .