جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ، روونكردنەوەیكی بڵاو كردۆتەوە، لەروونكردنەوەكەداناوبراو بەمەبەستی رێگریكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەن، ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگا‌و پارێزگاری سلێمانی بەگرنگ دەزانێت، بەڵام بەگوتەی ناوبراو ماوەی (6)داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك دەكەین بەڵام تائێستا پارێزگار ئامادەنەبووە لەگەڵ لیژنەكەماندا كۆببێتەوە ).

هەروەها جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لیژنەكەیان ئاگاداری بنەمای مۆڵەتپێدانی كۆمپانیاكان‌و هێنانی سوتەمەنیان نییە .

شایانی باسە لەماوەی رابردوودا نرخی سووتەمەنی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و تائیستاش لایەنە پەیوەندیدارەكان نەیانتوانیەوە نرخەكەی داببەزێن، لەم نێوەندەشدا هاووڵاتیان باجەكەی دەدەن، ئەمە جگە لەوەی كە وەزری سەرمامان تێپەڕاند‌و بەرەو وەرزی هاوین دەڕۆین بەڵام  هێشتا بەشێكی زۆری هاووڵاتیان نەوتی سپیان وەرنەگرتووە ...

ئەمەی خوارەوەش دەقی روونكردنەوەكەیە :

ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بەھاوردەکردنی سوتەمەنی و نرخی بەنزین لەپارێزگای سلێمانی

1.لیژنەی وزە لەئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕۆژی دەستبەکاربوونی بەڕێز پارێزگاری نوێی سلێمانی واتە زیاتر لە (6) مانگە داوای کۆبونەوەی نێوان لیژنەکەمان و پارێزگارمان کردووە بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی مۆڵەتەکانی ھاوردەی سوتەمەنی بەھەموو جۆرەکانیەوە و پێکھاتەی لیژنەی باڵای سوتەمەنی و دوبارە نەکردنەوەی ھەڵەکانی پێشوو بەڵام جێی سەرسوڕمانە تائـێستا پارێزگار ئـامادە نەبووە لەگەڵ لیژنەکەمان کۆببێتەوە!! ھەرچەندە زیاد لەجارێک بەڕێز سەرۆکی لیژنەی وزە و بەندە وەک جێگر، پارێزگارمان ئـاگادارکردەوە و دواین جار کاک (غالب) وەک سەرۆکی لیژنە مانگی (3) ی ئـەمساڵ سەردانی کردو بەڵێنیدا لەماوەی ھەفتەیەکدا کۆببینەوە .

   2.  لیژنەکەمان بەھۆی ھەماھەنگی نەکردنی پارێزگارەوە تائـێستا ئـاگاداری مۆڵەتەکانی ھاوردەکردنی بەنزین و نەوت و گازوایل و مۆڵەتەکانی دروستکردنی بەنزینخانەو کارگەی غازو دروستکردنی کۆگای سوتەمەنی نییە، بەندە پێم وایە ئـەم دەرگا داخستنە بەڕوی دەزگایەکی چاودێری وەک لیژنەی وزەی ئـەنجومەن خزمەت بە نەزیھی و بێلایەنی کارەکان ناکات و گومانی گەورە دروستدەکات .

3.    بەندە وەک خۆم کێشەی سەردان و کۆبونەوەم لەگەڵ پارێزگار نەبووە بەڵکە باسی لیژنەی وزە دەکەین کە ئـێمە جێگرین تیایدا .

4.    لیژنەکەمان ئـاگاداری بنەمای مۆڵەتپێدانی کۆمپانیاکان بۆ ھێنانی سوتەمەنی نییەو پێمان وایە یەکێک لەفاکتەرەکانی کۆنترۆڵ نەکردنی نرخی بەنزین و نەوتی سپی نەبونی ھەماھەنگی و ئـاگادارنەبونە لە وردەکاری کاری کۆمپانیاکان ، کەبەندە پێشتر بەھۆی ھەمان مامەڵەو غیابی ئـامادەگی ئـەنجومەن و کردنی کاری ناجۆر ڕێگای دادگامان گرتەبەر .

  5.  ئـەگەر بەپێویستی بزانین قسەو وردەکاری زیاترمان دەبێت .

               ڕێکەوت زەکی

جێگری لیژنەی وزە لەئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft