تەنها لەمەرزی باشماخ لەماوەی یەكساڵدا بڕی دووملیۆنو چوارسەد و شه‌ش هه‌زار و حه‌وت سه‌دو دوو دۆلار وەرگیراوە
محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە شوفێران بەناوی رێگاوبانەوە لەكاتێكیشدا رێگاوبانەكان لە دۆخی خراپ ومەترسیداردان، بەتایبەت، رێگاكانی بەستنەوەی سلێمانی بە قەزاو ناحیەكانی دەوربەریەوە.
ناوبراو لە بابەتێكی تایبەتدا كە بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە، باس لە خراپی رێگاوبانەكانی پارێزگای سلێمانی دەكات، لە كاتێكدا ساڵانە بڕێكی زۆر پارە لەو كۆمپانیایانەوەردەگرێت كە كاری بازرگانی سووتەمەنی دەكەن و بۆهەر تەنێك سووتەمەنی كۆمپانیا دەبێت بڕی (7$) بداتە حكومەت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا سەبارەت بە بڕە پارەیە، پرسیار لە حكومەتی هەرێم دەكات و دەڵێت: (پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه حکومه‌ت ئه‌و هه‌موو بڕە پاره‌یەی به‌ناوی کرێی رێگاوبان ده‌ستده‌که‌وێت، ئه‌و پاره له چیدا خەرج دەكرێت؟ پاره به‌ناوی رێگاوبان وه‌رده‌گیرێ و وەك هەموولا یەكیش ئاگادارە ئه‌وه‌ش حاڵی رێگاکانی هاتوچۆ!! رۆژ نییه به‌هۆی خراپی و یه‌ک سایدی نێوان شار‌و شارۆچكەكاندا چه‌ندین هاوڵاتی نه‌بنه قوربانی.)
پاش ئەوەی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی (2014) بڕیاریداوه هه‌ر کۆمپانیایه‌ک کاری ناردنه ده‌ره‌وه‌و هێنانی سوته‌مه‌نی بکات، ده‌بێ بۆ "یه‌ک" ته‌ن سوته‌مه‌نی بڕی (7$) حه‌وت دۆلار بۆ کرێی رێگاوبان بداتە حکومه‌ت. ئه‌مه جگه له وەرگرتنی گومرگ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به‌دواداچونم بۆ ئەو بابەتە کرد، بۆ ئەوەی لەنزیكەوە بزانین ئایا چەند لە کۆمپانیاکان ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ده‌نە حکومه‌ت. له ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت هه‌موو کۆمپانیاکان له ساڵی (2014) تا ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یان داوه‌تە حکومه‌تی هەرێم، لێره‌دا به ته‌نها نمونه‌ی هێنانی سوته‌مه‌نی بۆ کوردستان له رێگای (مه‌رزی باشماخ)ه‌وه بۆ ساڵی (2017) دەیخەینەروو.
ته‌نها له‌م ساڵه‌دا (343814) سێ سه‌دو چل و سێ هه‌زار و هه‌شت سه‌دو چوارده تەن سوته‌مه‌نی هاورده کراوه. ئەگەر هەرتەنێک لێکدانی (7$) حه‌وت دۆلار بکەین دەکاتە (2406702$) دووملیۆن چوارسەدوشهش هه‌زارو حه‌وت سه‌دو دوو دۆلار. ئەمە تەنها بۆیەک ساڵ و تەنها هاوردەی سوته‌مه‌نییه له مه‌رزی باشماخ،
جگه له مه‌رزه‌کانی دیکه‌و جگه له ناردنه ده‌ره‌وەی سووتەمەنی لەهەرێمی كوردستانەوە، که مه‌زه‌نده ده‌کرێ ناردنه دهرهوەكە "ده" هێنده زیاتر بێت.
پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه حکومه‌ت ئه‌و هه‌موو بڕە پاره‌یەی به‌ناوی کرێی رێگاوبان ده‌ستده‌که‌وێت، ئه‌و پاره له چیدا خەرج دەكرێت؟ پاره به‌ناوی رێگاوبان وه‌رده‌گیرێ و وەك هەموولا یەكیش ئاگادارە ئه‌وه‌ش حاڵی رێگاکانی هاتوچۆ!! رۆژ نییه به‌هۆی خراپی و یه‌ک سایدی نێوان شار‌و شارۆچكەكاندا چه‌ندین هاوڵاتی نه‌بنه قوربانی