پاش ئەوەی (ئینستیتوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە) لە (27/6/2018)دا لەپارێزگای دهۆك، هەستا بەئەنجامدانی كۆنفرانسێك بەناونیشانی  (دەوڵەتسازی و داڕشتنەوەی پەیکەری حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان) بە ئامادەبونی هەریەكە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و پارێزگار و وەزیرەکان وبەڕێوەبەری ئیدارەکان، توێژینەوەیەك لەوبارەیەكەووە كە پەیمانگای ناوبراو ئامادەی كردووە، خرایەڕوو و پێشکەشی پەرلەمان و حکومەت دەکرێت بۆ ئەی بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە .

لەمیانی كۆنفرانسەكەدا بەڕێز (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی، لە وتەیەكیدا وتی: (من لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندانیم) هەر لەدرێژەی وتەكەیدا پارێزگاری سلێمانی وتی: ئێمە ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و ئەنجومەنی شارەوەانیەكانمان هەیە، ئەمەش بەریەكەكەوتن دروست دەكات، پاشان وتی من لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانیەكاندام .

شیاوی باسە ئەم لێدوانەی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی نیگەرانی لەلای هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دروستكرد .

شیاوی باسە بەڕێز (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە بەبڕیاری ژمارە (11)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (25/8/2016)، ناوبراو بە پارێزگاری سلێمانی دانرا.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft