تەوەری كۆبوونەوەكەش لە (4) برَگە پێكهاتبوو، كە بریتیبوون لە:
1_ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات.
2_ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ته‌نده‌ری مساتهحهی عه‌لوه‌ی نوێی سلێمانی و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی بۆ رێگری له تەملیككردنی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر.
3_ بڕیاردان له‌سه‌ر كۆنوسی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ئه‌نجونه‌ی شاره‌وانیه‌كان.
4_ بڕیردان له‌سه‌ر فراوانكردنی نه‌خشه‌ی گوندی (میره‌دێ) له ناحیه‌ی (زه‌ڕایه‌ن) بۆ رێگریكردن له زیاده ڕه‌وی و دروستكردنی نه‌خشه‌ی نوێ به‌پێی رێنمایی كشتوكاڵ و شاره‌وانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كان.
لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەدرا كە ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگا بەپێی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) ئەم ئەنجومەنانە پاش تەواو بوونی ماوەی یاساییان، بۆیان هەیە بۆ ماوەی (3) مانك بەردەوامی بەركارەكانیان بدەن.
هەروەها پاش ته‌واوبونی كۆبونهوهكە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ( ئازاد حه‌مه ئه‌مین) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كارنامه‌ی چوار ساڵی خۆی ته‌واو كرد، واته چوار ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌ی پارێزگاكان و له (24/6/2018) ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چوار ساڵه‌كه‌ی ته‌واوكرد.
وتیشی: بۆیه سوپاسی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه ئه‌م چوار ساڵه له‌گه‌ڵماندا بوون، به‌ڵام ئه‌و گلهیهش هه‌یه كه له‌وه‌یه هه‌واڵه‌كه وه‌ك خۆی نه‌ڕۆشتبێت، بۆیه ئه‌مرۆ كه كۆبونه‌وه‌ی چل و حهوتهمین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوو، راسته چل و حهوتهمین بووه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی وامان هه‌بووه كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، واته نزیكه‌ی 60 كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه، ئێمه پێش ته‌واو بوونی واده‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئاماده‌ین كه خولی نوێ بێت و جێكه‌ی ئێمه بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها جگه له‌وه باس له ژماره و رۆژی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وانه‌یه كه پێویستی به ده‌نگدانه،ئه‌گینا كاره‌كانی ترمان ڕۆژانه به‌رده‌وامه، وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كان.