(بەرزان شێخ محەمەد) سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)
توێژینەوەیەكی تایبەت بە لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەش بە زانكۆی (بەنی سویف) ی میسری كرد لە مانگی شوباتی ساڵی 2017دا و  لە تەمووزی ئەمساڵدا بڕوانامەی (پڕۆگرامی ماستەری پیشەیی كورتخایەن) بەخشرایە ئامادەكاری توێژینەوەكە. 
توێژینەوەكە كە لە (31) لاپەڕەی (A4) و دوو بەشی سەرەكی لەخۆگرتووە.
لەتوێژینەوەكەدا باس لە هەریەكە لە (سروشتی پەیوەندییە گشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەروەها باسێك لەسەر لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەردوو خولی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا روونكراوەتەوە).
دواتریش ئەرك و بەدواداچوونەكانی لیژنەكە خراوتەڕوو، لەوانەش (كۆبوونەوەكانی لیژنەی پەیوەندییەكان لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، رێكخراوە نێو دەوڵەتیەكان، پارتە سیاسیەكان، دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان،  سەندیكا پیشەییەكان، هاوڵاتیان‌و دامودەزگاكانی تر....) ، شیاوی باسە هەر لەتوێژینەوەكەدا ئاماژە بەناوی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) كراوە، كە لیژنەی پەیوەندییەكان زۆرترین كۆبوونەوەی لەگەڵدا ئەنجامداوە لەچاو رێكخراوەكانی تردا، بەرێژەی (30%).
بڕوانامەی (پڕۆگرامی ماستەری پیشەیی كورت خایەن) بەدەستدەهێنرێت لە رێگەی بەشداربوون لە خولی راهێنان‌و پەیوەندی بەخوێندنی باڵاوە نییەو بەدەرە لە مەرجەكانی خوێندنی ماستەر. 




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft