ئەمڕۆ (شەممە) بەرواری (18/8/2018)، رێكخراوی (IRI)ی ئەمریكی هەستا بەئەنجامدانی گفتوگۆیەكیكراوە، تایبەت بە (5) لیژنەی هەمیشەیی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كەبریتی بوون لە لیژنەكانی (لیژنەی  كاروباری یاسایی، لیژنەی  تەندروستی و ژینگە، لیژنەی پەیوەندیەكان و كاروباری ئەندامان‌وڕێكخراوەكان، لیژنەی ڕۆشنبیری و هونەرو وەرزش و لاوان، لیژنەی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو). بەمەبەستی خستەڕووی ئەرك ودەسەڵاتی لیژنە هەمیشییەكانی ئەنجومەن‌و ئەو كارو چالاكییانەی لیژنەكان لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا ئەنجامیانداون.
دواتریش دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان كرایەوە ، بەشداربووان كە پێكهاتبوون لە نوێنەرانی بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و نوێنەرانی بەشێك لەفەرمانگە حكومیەكان.
لەمیانی گفتوگۆكاندا بەشدابووان راسەرنج و رەخنەی خۆیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگا كرد.
شیاوی باسە لەكۆی ئەو (5) لیژنەیەی ئەنجومەنی پارێزگا كە بانگهێشتكرابوون، تەنها هەریەكە لەبەڕێزان (بەرزان شێخ محەمەد) سەرۆكی (لیژنەی پەیوەندیەكان‌وكاروباری ئەندامان‌وڕێكخراوەكان، و (هاوسەر هۆشیار) جێگری سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و هونەرو وەرزش و لاوان) ئامادەی گفتوگۆكە بوون.























SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft