پاش دەركردنی فەرمانی ژمارە (3443)ی تایبەت بە دانانی (بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان) لە (18/7/2018)دا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە، بەمەش نیگەرانی لای بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دروستبوو، بەوەی ئەم كارە لەرێگەی ئەنجومەنەوە نەكراوە، بەشێك لەو ئەندامانە ، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، بەپێشێلكاری یاسایی لە قەڵەم دەدەن، چونكە ڕێکاری یاسای بۆ دانانو لادانی بەڕێوەبەرە گشتیەکان دە بێت بە پێی خاڵی (2)و (3)ی بڕگەی (دوانزەیەم) لە مادەی (شەشەم) ی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)بێت، دەسەڵاتی نی دانانو لادانی بەڕێوبەرەگشتییەكانی بەخشیوەتە ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
(رەزامەندیی دەربڕین بە زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر پاڵاوتنی سێ پاڵێوراو لە ئەسڵی پێنج كەس كە پارێزگار بۆ پڕكردنەوەی پۆستی بەرێوەبەرە گشتیەكان لە پارێزگادا پێشكەشیان دەكات و فەرمانی دامەزراندنی یەكێكیان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێ.)
بۆ لەسەر كارلادانیش، یاساكە بەم شێوەیە ئەو دەسەڵاتەی داوەتە ئەنجومەنی پارێزگاكان:
(پێشنیاركردنی لەسەركار لادانی بەرێوەبەرە گشتیەكان لە پارێزگا بە زۆرینەی رەهای دەنگی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر داوای پارێزگار یان 1\5 پێنجیەكی ژمارەی ئەندامانی وبەرزكردنەوەی لە رێگای وەزیری پسپۆرەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانیش مافی لادانی هەیە بە بە پشت بەستن بە بڕگەی دووەمی ئەم ماددەیە.)