ئەمڕۆ (دوو شەممە) بەواری (10/9/2018) دەزگای (المسارات) بۆ پەرەپێدانی رۆشنبیری‌و راگەیاندن  بـەهـاوكـاری   رێكخراوی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان هەستا بە سازدانی یەكەم ۆركشۆپێكی تایبەت بەناونیشانی: (بەرەنگاربوونەوەی گوتاری بوغزاندن لە دەزگاكانی راگەیاندن‌و گوتاری ئایینی‌وسیاسیدا) لەپارێزگای سلێمانیدا، بۆ رۆژنامەناوسان‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی. شیاوی باسە ئەم چالاكییە، لەسەرتاسەری عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا ئەنجامدەدرێت، بەشداربووانی ۆركشۆپەكەی ئەمڕۆ پێكهاتبوون لە نوێنەری (كەناڵةكانی راگەیاندن، پارتە سیاسیەكان، مامۆستایانی زانكۆ، چالاكوانانی مەدەنی). بڕیاریشە دواتر كۆی ئەو پێشنیارانەی كە لەم چالاكییەدا خراونەتەڕوو، لە كۆنفراسیكی گشتیدا گفتوگۆیان لەسەربكرێت‌و پەیامی كۆنفرانس دەدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.









































SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft