ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری (11/9/2018) دووەم ۆركشۆپی (بەرەنگاربوونەوەی گوتاری بوغزاندن لە دەزگاكانی راگەیاندن‌و گوتاری ئایینی‌وسیاسیدا) لەپارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا، كە تیایدا نوێنەری (كەناڵەكانی راگەیاندن، پارتە سیاسیەكان، مامۆستایانی زانكۆ، چالاكوانانی مەدەنی) بەشداربوون.

شایانی باسە ئەم چالاكیە لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامدراوە، مەبەست لەم چالاكییە، بەرە نگاربوونەوەی هەموو ئەو  گوتارانەیە كە دەبنە هۆی دروستكردنی رق و كینەو بوغزاندن، لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگەدا،

شیاوی باسە بابەتی ۆركشۆپەكە لەلایەن بەرێز (د. أمنة الذهبي)یەو پێشكشكراو، ئامادەبوانیش بەگفتوگۆو راو سەرنجەكانیان بابەتەكەیان دەوڵەمەنتر كرد، لەكۆتایشدا بڕوانامە بسەر بەشداربوواندا دابەشكرا.

بڕیاریشە دواتر كۆی ئەو پێشنیارانەی كە لەم چالاكییەدا خراونەتەڕوو، لە كۆنفراسیكی گشتیدا گفتوگۆیان لەسەربكرێت‌و پەیامی كۆنفرانس دەدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.

ئەم چالاكییە  دەزگای (المسارات) بۆ پەرەپێدانی رۆشنبیری‌و راگەیاندن  بـەهـاوكـاری   رێكخراوی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان ئەنجامدرا.














SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft