سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بەردەوامە لە چالاكییەكانی...
پاش تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم‌و هەروەها دیارینەكردنی هیچ رۆژێكیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، لەلایەن (پەرلەمانی كوردستان)‌و (سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران)ەوە، كاری ئەنجومەنەكان بە هەڵەپەسێردراوی ماوەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ كێشەوگرفتەكانی هاووڵاتیان، هەروەها بڕیاریشە لەم نزیكانەدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، ئەمەش دەبێتە یەكەم كۆبوونەوە پاش تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئەم خولەی ئەنجومەن.


               سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ نوێنەری هاوبەشەكانی چەرموو سیتی كۆدەبێتەوە


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft