راپۆرتی چوارەمی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و هاووڵاتیان) كە بڕیارە لەم نزیكانەدا بڵاو بكرێتەوە، لە چەند بەشێك پێكدێت، هاووڵاتیان بە خوێندنەوەیان بە كۆمەڵێك زانیاری دەگات لەسەر نوێنەرانەكانیان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كە لەماوەی (1/10/2017 - 30/9/2018 )، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەیەكی خێراش بۆ چوار ساڵی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە.
بەشەكانی راپۆرتی چوارەم بریتین لە:- 
بەشی یەكەم: 
چالاكییەكانی پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی لەگەڵ هاووڵاتیاندا).
بەشی دووەم: 
كۆبوونەوەكان‌و سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی (1/10/2017- 30/9/2018)
بەشی سێیەم: 
گرنگترین رووداوەكانی پەیوەست بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە.
بەشی چوارەم: 
خوێندنەوەیەك بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (1/10/2017)-(30/9/2018).
بەشی پێنجەم:
 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەماوەی چوارساڵدا (2014 - 2018):- 
یەكەم/ چوار ساڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دیدی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەوە
دووەم/ چوار ساڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دیدی سەرۆك فراكسیۆنەكانەوە
سێیەم/ هەڵسەنگاندی ئەزمونی سیستمی ناسەنتەری كارگێڕی لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی (2014- 2018) (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەنمونە).
بەشی شەشەم: 
پاشكۆكان
ئەم بەشە پێكدێت لە (چالاكـی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی پارێزگـــا، پاشكۆی بەڵگەنامەكان، پاشكۆی وێنەكان).
لەبەشی كۆتایشدا پوختەیەك لە راپۆرتەكە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی.

شایانی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ماوەی چوارساڵە بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی بەدواداچوون‌و هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكات‌و لە كۆتایی هەر ساڵێكیشدا راپۆرتێكی بەناوی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و هاووڵاتیان) بڵاوكردۆتەوە.



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft