ئاگاداری  سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەكەينەوە كە داوای راپۆرتی چوارەمی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و هاووڵاتیان)یان كردووە ...

بەڕێزان (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ئاگاداری هەموولایەك دەكاتەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، بەپێی پلانێك دەستدەكرێت بەدابەشكردنی راپۆرتەكە بەسەر (دامودەزگا حكومیەكان‌و رێكخراوە نێوخۆیی‌و نێودەڵەتیەكان‌و زانكۆكان‌و راگەیاندنەكان‌و پارت لایەنە سیاسیەكان‌و كۆنسوڵخانەی وڵاتان‌و لە هەرێمی كوردستان‌و هاووڵاتیان) .

 سەرەتای دابەشكردنەكە لە سەنتەری شاری سلێمانی دەبێت و دواتریش قەزاو ناحیەكان‌و پاشان لە پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستاندا راپۆرتەكە بڵاو دەكرێتەوە ... هەروەها ئاگاداری ئەو بەڕێزانەش دەكەینەوە كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، لەنزیكترین كاتدا راپۆرتەكە لەسەر پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) بڵاو دەكرێتەوە، دەتوانن لەوێوە راپۆرتەكە دابەزێنن .

لەكۆتایشدا سوپاسی هەموو لایەك دەكەین پاش خوێندنەوەی راپۆرتەكە (رەخنەو راوسەرنج‌و پێشنیار)ی خۆیانمان ئاڕاستە بكەن، بەئومێدی ئەوەی لە راپۆرتەكانی داهاتوودا سوودیان لێوەربگرین.

رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان

  
29/11/2018

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft