كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیاریكردو داوا لە حكومەتیش دەكات ، ئامادەكاری تەواو بكات بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە.
بەپێی هەواڵێك كە پەیجی  (كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق) بڵاوی كردۆتەوە، رۆژی (16/11/2019)ی دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
بەڵام جارێك نازانرێت كە ئایا هەرێمی كوردستانیش ئامادەیە لەوكاتەدا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم ئەنجامبدات؟ 
بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم، یەكێكە لەو بابەتانەی كەلەماوەی رابردوودا قسەو باسی زۆر لەسەركرا،بەڵام تائێستا ئەو بابەتە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوەو روون نییە چارەنوسی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم تا چەند بەردەوامیان دەبێت.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft