ئەمڕۆ (چوارشەممە)، بەرواری (16/1/2018) رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، بەشداریكرد لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە (هەمواركردنەووەی یاسای رێكخراوە ناحكومیەكان) كە لەلایەن (ICNL – 3H - Sida) بەڕێوەچوو، كۆبوونەوەكە بەوتەی (ئەكرەم جەمۆ) سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان دەستی پێكرد.
پاشان ئەم تەوەرانەش گفتوگۆیان لەسەر كرا: (ئەو كێشانەی رووبەڕوو رێكخراوە ناحكومیەكان دەبنەوە، سیتمی ئەلكترۆنی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان، رێنماییەكانی دیوانی چاودێری دارایی).
پاشان بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ئامادەبووان گفتوگۆیان كرد لەسەر تەوەری كۆبوونەوەكان.


رۆژی (سێشەممە) بەرواری (15/1/2018) (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەشداری كرد لە ۆركشۆپێكی تایبەت بە ( تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان رێكخرا) كە لەلایەن رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی رێكخرابوو
تیایدا لەلایەن هەریەكە لە (د. سامان فەوزی و د. شوان ئادەم، كاروان ئەنوەر)،ئەم تەوەرانە پێشكەشكران (تاوانەكانی بڵاوكردنەوەو بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان، چەمك و ئامانجی رێسا (ئیتیك)و دیاترین پێوەرەكانی رێسا پیشەییەكانی راگەیاندن، ئەرك و مافەكانی رۆژنامەوان لە گرێبەستەكانی كاركردندا كرد).
دوابەدوای هەریەك لەتەوەرەكان، سەرنج و پرسیاری بەشداران وۆركشۆپەكەی زیاتر دەوڵەمەند كردو لەكۆتایشدا بڕوانامەی رێزلێنان بەسەر  بەشدارانی وۆركشۆیەكەدا دابەشكرا.



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft