بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەدرێژەی سەردانەكانیدا بۆ لای فراكسیۆنەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)، ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (17/2/2019)، سەردانی بەڕێز (د. رێبوار كەریم مەحمود) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد لە نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەران
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی لەپڕۆژەكەدا.
پاشان بەڕێز (د. رێبار كەریم مەحمود) خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئامادەن بەشداری چالاكییەكانی پڕۆژەكە بكەن، هەروەها ناوبراو ئەم جۆرە پڕۆژانەی بەگرنگ ناوبردو وتی بەداخەوە تاكو ئێستا وەك پێویست نێوەندێك نەبووە لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران‌و هاووڵاتیاندا، ئەمەش بەڕاستی ئەركی سەرشانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنییە بە پلەی یەكەم. 
هەر لەمیانی وتەكانیدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: "من وەك خۆم زۆر لەگەڵ ئەوەدام چاودێری‌و هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای ئەندامانی نوێنەران بكرێت‌و هەركەمتەرخەمیەكمان هەبوو راستوخۆ ئاگادار بكرێنەوە... لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتیان گرفتیان هەبووە لەگەڵ نوێنەرەكانیاندا، ئەویش بەهۆی نەبوونی نێوەند (وسيط)ێك لەنێوان ئەندامان‌و هاووڵاتیاندا"
لەكۆتایشدا (د. رێبوار) هیوای سەركەوتنی بۆرێكخراو خواست‌و دووبارە پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی.
لە كۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (د. رێبوار كەریم)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی). 
شایانی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەمساڵدا بەشێك لەپڕۆەكانی تەرخانكردوو بۆ كاركردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی كە لەلایەن رێكخراوی (NED )ی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دەكرێت. 
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft