پاش بەدواداچوونەكانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بۆ كێشەكانی (یەكەكانی نیشتە جێبوون(، ئەمڕۆ (چوارشەممە(  بەرواری (6/3/2019) ) لیژنەی بەدواداچونی خزمەتگوزاری سیتی یەکان، كە لیژنەیەكی كاتییە روونکردنەوەیەكیان بڵاو كردەوە بۆ ئـەو ھاوڵاتیانەی لە کاتی کڕین و فرۆشتنی یەکەکانیان لەپرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن کۆمپانیاکانەوە داوای پارەیان لێدەکرێ، ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:
دوای بەدواداچونمان بۆلای بەڕێزان بەڕێوەبەری (فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی) و (بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی سلێمانی) و ڕونکردنەوەی فەرمانگەی یاسایی دەستەی وەبەرھێنان، لەسەر ئـالیەتێک ڕێککەوتوین بۆ جوڵاندنی سکاڵا لەدژی ئـەو کۆمپانیایانە بەگوێرەی یاسای سزادانی عیراقی، بەڵام سەرەتا پێویستە ئـەو ھاوڵاتیەی پارەی داوە یان داوای پارەی لێکراوە سەردانمان بکات بەتەواوی زانیاریەکانەوە، دواتر بەنوسراو زانیاریەکانی ئـاڕاستەی بەڕێز فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی دەکەین لەوێوە سکاڵا لەدژی کۆمپانیاکە دەجوڵێنرێت و بەگوێرەی یاسای سزادانی عیراقی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft