ئارەزوو مەحمود، ئەندامی (لیژنەی وەرزش و لاوان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی (وەزارەتی وەرزش و لاوان)ی عێراقی کرد بۆ بەدواچوون و گفتوگۆكردن لەسەر  کۆمەڵێک کێشەو گرفتی وەرزشی لە عیراق و ھەرێمی كوردستاندا ،لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی پرۆژەو چالاکییە وەرزشیەكان کرایەوە لەگەڵ ھەرێم وهەروەها ھەموارو دارشتنی کۆمەڵێک پرۆژە یاسا خرایە خستەبەردەستی وەزیری وەرزش و لاوان.
 پاشان ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیارێ كرد بۆ میواندارێتی بەشێک لە کۆمەڵەی یارییەکانی (مۆندیالی ساڵی 2022 ) بۆ عیراق و ھەرێمی کوردستان ،کە بریارە لە قەتەر بەرێوە بچێت .
دواتریش  سەردانی چەند پرۆژی وەرزشیکرد کە لە بواری تەواوبون و نۆژەنکردنەوە دان.
لەكۆتایشدا (ئارەزوو مەحمود) بەشداربوو لە پێدانی (بڕوانامەی نێودەوڵەتی) بەراھێنەرانی یاری (تۆپی دەست) کە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستی وەرزشی زانکۆی مستنصریە پێی ھەستابوون. پاشان لەلایەن زانكۆی ناوبراوەوە قەڵغانی  شانازی بەخشرایە (ئارەزوو مەحمود). 



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft