ئارەزوو مەحمود:  جیاوازیەكی زۆر دەكرێت لە نێوان یاریزانانی هەرێم‌و عێراقدا
كاسترۆ مەعروف: ناكرێت لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم پارە هەبێت بەڵام لە پارێزگای سلێمانی نەبێت
ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەوراری (24/3/2019) حەوتەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) پێشكەشكرا بەمیوانداری بەڕێز(ئارەزوو مەحمود) ئەندامی فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) وئەندامی لیژنەی وەرزش‌و لاوان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها بەڕێز (كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوو دارایی‌و ئابوری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

ئارەزوو مەحمود:  ئەگەر زۆرە عێراق میوانداری بەشێك لەیاریەكانی مۆندیاڵی 2022 بكات.


بەشی یەكەمی بەرنامەكە تایبەت بوو بەمیوانداریكردنی  (ئارەزوو مەحمود) ئەندامی فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) وئەندامی لیژنەی وەرزش‌و لاوان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
 لەم بەشەدا وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر كارە سەرەكییەكانی  لیژنەی وەرزش‌و لاوان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها گرفتە وەرزشیەكانی هەرێم بەگشت‌و پارێزگای سلێمانی تەوەرێكی دیكەی بەرنامەكەبوون.
سەرەتا (ئارەزوو مەحمود) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە جێ"ەی خۆشحاڵییە لە لیژنەی وەرزش‌و لاواندا دوونوێنەری كورد بوونیان هەیە، پاشان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە كارەی سەرەكی ئێستایان ئەوەیە ئەو پڕۆژە یاسایانەی كە پێشتر نوسراون، دووبارە خوێندنەووەیان بۆ بكرێتەوەو هەموار بكرێنەوە بەتایبەت لەوەی كە ئەو پڕۆژە یاسایانەدا باسی هەرێم نەكراوە، ئێمە ئەمانەوێت باسی هەرێمی كوردستان لەو یاسایەنەدا بوونیان هەبێت، لەوانەش یاسای (لیژنەی ئۆڵۆمپی) كە دەبێت لەسەرتاسەری عێراقدا یەك یاسای هەبێت.
لەتەوەرێكی دیكەی بەرنامەكەدا، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: "لە ئێستادا جیاوازیەكی زۆر دەكرێت لە نێوان یاریزانانی هەرێم‌و عێراقدا، بێگومان لە هەرێمدا چەندین یاریزانی لێهاتوو و خاوەن میدالیای نێودەوڵەتی بوونیان هەیە، بەڵام بەداخەوە عێراق وەك گرنگیان پێنادات. "
هەروەها وتی: "جیاوازیەكی زۆر هەیە لەنێوان ئیمتیازاتی یاریزانەكانی عێراق و هەرێمدا، چ لە رووی مووچە، یان پێدانی زەوی، یان ....هتد."
هەر لەدرێژەی بەرنامەكەدا (ئارەزوو مەحمود) وتی: "لە ئێستادا كار لەسەر ئەوە دەكەین كە یاریەكانی گرۆپێكی مۆندیالی (2022) بهێنرێتە عێراق‌و هەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیال زیادیان كردووە بۆ (42) هەڵبژاردە، وڵاتی قەتەر رایگەیاندووە كە ناتوانێت میوانداری ئەو ژمارە زۆرەی هەڵبژاردنەكان بكات‌و بۆ ئەم بەستەش داوای لە چەند وڵاتێكی دراوسێی كردووە كە هەندێك لەیاریەكان ببرێنە دەرەوەی قەتەر، بەڵام تائێستا هیچ وڵاتێك ئەم پێشنیارەی قەتەری پەسەند نەكردووە، ئەگەر وڵاتی (بەحرەین)یش ئەم پێشنیارە پەسەند نەكات، زۆر نزیكە عێراق ئەو میواندارییە بكات.."
سەبارەت بە یاریگاكانی عێراقیش، ناوبراو وتی: "هەریەكە لە یاریگاكانی بەصرەو كەربەلاو هەولێرو سلێمانی، لەبارن بۆ میوانداریكردنەكە"  
لەكۆتایی بەرنامەكەشدا (ئارەزوو مەحمود) باسی لە گرفتە وەرزشیەكانی پارێزگای سلێمانی كردو و گرنگترین كێشەش لاوازی (لیژنەی ئۆلۆمپیی)ە كە پێویستە ئەو لیژنەیە بگۆڕدرێت‌و ستافێكی گەنج بێنە پێشەوە"
  كاسترۆ مەعروف:  هاووڵاتیان وەك پێویست نەبوونەتە هۆكاری فشار بۆ داكۆكی لە مافەكانیان



لە بەشی دووەمی بەرنامەكەدا  میوانداری بەڕێز (كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی لیژنەی (كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوو دارایی‌و ئابوری) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرا.
 لەمیانی بەرنامەكەدا تاوتوێی چەند پرسێك كرا، لەوانەش چالاكی‌و هەوڵەكانی لیژنەی(كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوو دارایی‌و ئابوری)، هەروەها كێشەی كەمی بەنداو و گەنمی جوتیاران‌و داهاتی پارێزگای سلێمانی لەو تەوەرانە بوون كە لە بەرنامەكەدا گفتوگۆیان لەسەر كرا. 
لەسەرەتادا بەڕێز (كاسترۆ مەعروف) باسی لە كەمتەرخەمی و بێ پلانی حكومەتی هەرێم كرد لە گرنگینەدانی بەو رێژە زۆرەی ئاو كە لە هەرێمدا هەیە، ئەویش بە دروستنەكردنی بەنداو‌و هەروەها بەكارهێنانی ئاو بۆ بەرهەم هێنانی كارەبا. ناوبارو لەو بارەوە وەتی:"ئەوه لای هەموو كەس روون‌و ئاشكرایە كە لەهەرێمی كوردستان بەگشتی‌و یارێزگای سلێمانی بەتایبەتی گرفتی كەمی بەنداومان هەیەو ئەمەش كاریگەری نەرێنی هەبووە. "
هەر لەدرێژەی بەرنامەكەدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بەداخەوە عێراق زیاتر سوود لەو ئاوەی هەرێم وەردەگرێت تاكو هەرێم خۆی. 
سەبارەت بە هەوڵەكانی ئەنجومەن بۆ بەدواداچوونی (بەشە ئادری ماڵان) سەرۆكی لیژنەی (كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوو دارایی‌و ئابوری) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی خۆشبەختانە هەوڵ‌كانمان بەرهەمداربوون بۆ نموونە ئێستا جۆری ئاردەكە گۆڕاوە بۆ ئاردێكی باش و تەندروست، بەخۆشحاڵیەوە لیژنەی تەندروستی مانگانە پشكنین بۆ ئاردەكە دەكات و ئەنجامی پشكنینەكەش دەنێنرینەوە بۆ ئەنجومەن، هەروەها ئێستا كێشەی كەمی كێشی ئاردیش نەماوە سەرجەم كە جاران لەبری ئەوەی لە فەردەیەكدا (50كگم) ئارد هەبێت بەڵام كەمتربوو.، هەروەها بەخۆشحاڵیەوە بەڕوبەرایەتی دروستكردنی دانەوێڵە پێی راگەیاندووین هەر هاووڵاتییەك ئەگەر دڵنیا نەبوو لە تەندروستی ئارەكەی دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بكات، بەڵام بەداخەوە لای َئێمە وەك پێویست هاووڵاتیان نەبوونەتە هۆكاری فشار بۆ داكۆكی لە مافەكانیان.
(كاسترۆ مەعروف) ئەوەشی راگەیاند لەگەڵ ئەوەی هەرێم خاوەنی زەوییەكی بەپیت‌و رێژەیەكی زۆری ئاوو و خاوەنی چەندین جونتیاری لێ÷اتوو بەئەزموونە، بەڵام بەهۆی بێپلانی حكومەتەوەئێمە گەنم لەدەرەوە هەناردەدەكەین.
سەبارەت بە پاارەی گەنمی جوتیاران، سەرۆكی لیژنەی (كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوو دارایی‌و ئابوری) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: چەندینجار هەوڵ/انداوە ئەو پارەیە بگێڕینەوە بۆ جوتیاران و هەروەها داواشی لە نوێنەرانی كورد لەئ ەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، فشاری زیاتر لەو بارەویەوە بكەن‌و حكومەتی عێراق ناچار بكەن بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە.
لە كۆتاییشدا (كاسترۆ مەعروف) سەبارەت بە ناروونی داهاتی پارێزگای سلێمانی وتی: (تائێستا پێنج بۆ شەش جار داوای یاداشتم داوەتە بەرێز پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە داهات و خەرجی پارێزگای سلێمان بەڵام تائێستا وەڵاممان دەست نەكەوتووە).
هروەها وتی (لە پارێزگای سلێمانیدا ئەوەندە داهات هەیە كە چارەسەری كێشەكانی پارێزگاكەی پێبكەین بەتایبەت خراپی شەقامەكانی، چەنكە ناكرێت لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم پارە هەبێت بەڵام لە پارێزگای سلێمانی نەبێت.) 
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری (رێكخراوی NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (یەكشەممە) كاتژمێر (2:00) بۆ (3:00)ی پاشنێوەڕوان بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت.
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft