(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەشداریكرد لە ۆركشۆپێكی تایبەت بە (تاووتوێکردنی میکانیزمی سەرپرشتیکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی) كەرێكخراوی (USAID)ی ئەمریكی  بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیدا.
لەرۆژانی (26-27/3/2019) بەڕێز (بەڕێوبەری پەیوەندییەكانی رێكخراو) بەشداریكرد لە ۆركشۆپێكی تایبەت بە (تاوتوێکردنی میکانیزمی سەرپەرشتیکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی) كەرێكخراوی (USAID)ی ئەمریكی لەچوارچێوەی پرۆژەی تەکامل (IGPA) لە شاری هەولێر رێكيخستبوو
شایانی باسە زیاتر لە (20) رێکخراو لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان(هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە) بەشداری ۆركشۆپەكە بوون.
ئەمانەی خوارەوەش تەوەری ۆركشۆپەكە بوون:
   1. ڕۆڵی بەرپرسیاریەتی كۆمەڵگەیی بەپێی یاساو ڕێسای ڕێکخراوەیی کارپێکراو
 2.  گرنگی فاکتەرەکانی بە دەست هێنانی بەرپرسیاریەتی كۆمەڵگەیی
  3.  پەیوەندی نێوان چاودێری و بەرپرسیارێتی
 4.  بە پراکتیسەکردنی بەرپرسیاریەتی كۆمەڵگەیی
 5. چاودێری و هەڵسەنگاندنی کارکردنی حکومەت لە ڕێگەی بەرپرسیاریەتی كۆمەڵگەی



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft