لە درێژەی بەسەركردنەوەكانی هاووڵاتیان، نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی گوێ لە داواو داخوازیەكانی هاووڵاتیان دەگرن.
هەریەكە لە بەڕێزان (هۆشیار عەبدوڵا)و (دانا محەمەد جەزا) لەكێشەو گرفتی هاووڵاتیان دەكۆڵنەوە‌و بەڵێنی بەدواداچوون بۆ كێشەكان دەدەن.
رۆژی (2/4/2019) (هۆشیار عبدالله) ئەندامی (فراكسیۆنی گۆڕان)  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (قەزای پشدەر)ی  بەسەر كردەوە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕی و پێداویستیەکانیان، ناوبراو سەردانی هەریەكە لە (قائمقامیەتی قەزای پشدەر)‌و فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی (پشدەر و هێرۆ)ی کرد ، لە میانی سەردانەكەد چەندین گرفت و پیداویستیی کاروباری رایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمان خرانە ڕوو گفتوگۆیان لەسەر كرا.
لە كۆتاییشدا  لەلای خۆیەوە (هۆشیار عبدالله ) بەڵێنیدا کە بەدواداچوون دەکەن بۆ کەموکوڕی و پێداویستیەکانیان لە ئاستی یەكەی كارگێڕی قەزاکە و ئاستی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆی عیراق.  شایانی باسە (هاوسەر هۆسیار) ئەندامی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) یش لەسەردان و بەدواداچوونەكاندا ئامادەبوو
رۆژی ( 2019/4/4) (دانا محەمەد جەزا) ئەندامی فراكسیۆنی (پارتی دیموكراتی كوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە (نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  پێشوازی لە هاووڵاتیەك كردو گوێبیستی كێشەو گرفتی هاووڵاتييەكەبوو، لەبەرامبەریشدا ناوبراو بەڵێنی ئەوەیدا كە كاردەكەن بۆ چارەسەری كێشەكەو بەدواداچوونی پێویستی لەبارەوە دەكەن

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft