ئەمڕۆ(سێ شەممە)بەرواری (16/4/2019) (غالب محمد علی) ئەندامی فراكسیۆنی (گۆڕان)‌و ئەندامی (لیژنەی نەوت و وزە و سامانەسروشتیەکان) لە ئەنجومەنی عیراق سەردانی (کۆمپانیای دابەشکردنی نەوتی عێراق)ی كرد و لەگەڵ بەڕێوبەری کۆمپانیاکە کۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا (غالب محەمەد) دوو خاڵی خستۆتەڕوو گفتوگۆیان لەسەركرا، داواكراوە كۆمپانیای ناوبراو رەزامەندی لەسەر خاڵێكیان دەرببڕێت، كەبریتین لە:
یه‌كه‌م: دابینكردنی  بەنزینی هەموو هەرێمی کوردستان کە پێویستی به‌ نزیکەی (5 - 6 ملیۆن) لیتردەبێت، بە نرخی (500 بۆ 550) دینار.
دووەم: هەوڵبده‌ن بەنزینخانەی حکومیی عێراق لە پارێزگاو قەزا و ناحیەکانی هه‌رێم دابنرێت، لەهەردوو حاڵەتەکەدا پێکەوە (ئێمەو ئەوان و پارێزگاکان) چاودێری بکەین.
بەگوتەی ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لەداهاتوودا جارێکیتر لەسەر ئەم بابەتە دانیشتن بكرێت‌و گفتوگۆی زیاتر بكەن‌و یەکێک لەو خاڵانە بڕیاریان لەسەر بدرێـت.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft