ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (29.4/2019) شاندێكی رێكخراوی(UNAMI) بەسەرۆكایەتی  (باترك كیزیت) به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یكگرتوه‌كان (UNAMI) له‌هه‌رێمی كوردستان، سەردانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یان كردو لەلایەن (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاوە پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێك گفتوگۆیان لەسەر كرا لەوانەش به‌رنامه‌ی (2020)ی رێكخراوی (UNAMI) تایبەت بواری  گه‌شه‌پێدانی (كشتوكاڵ,نه‌وت وكانزاكان,گه‌شت وگوزاروپیشه‌سازی)، ئەمە وێڕای پڕۆژەكان لەبورایی سیاسی وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كە بریاە لە داهاتوودا  هه‌وڵی هێنانی كۆمپانیا گه‌وره‌كان بده‌ن بۆ سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان. 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft