گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەدرێژەی سەردانەكانیدا بۆ لای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (9/6/2019)، سەردانی بەڕێز (بڵێسە جەبار فەرمان) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد لە فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) كرد.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی لەپڕۆژەكەدا.
پاشان بەڕێز (بڵێسە جەبار) خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئامادەن بەشداری چالاكییەكانی پڕۆژەكە بكەن، هەروەها وتی: " پێویستە پەرلەمانتار بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستێت‌وچالاكی جدی هەبێت."
دواتریش هەردوولا هاوڕابوون لەوەی كە هەوڵەكانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی وەك پێویست لای هاووڵاتییان روون نیین و گرنگە نێوەندێك هەبێت بۆشایی نێوان هاووڵاتیان‌و نوێنەرانیان پڕبكاتەوە.
لە كۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (بڵێسە جەبار)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی). 
شایانی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەمساڵدا بەشێك لەپڕۆەكانی تەرخانكردووە بۆ كاركردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی كە لەلایەن رێكخراوی (NED )ی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دەكرێت‌و بڕیاریشە لەمنزیكانەدا زنجیرەیەك گفتوگۆیكراوە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدات، هەروەها رێبەرێكی تایبەت بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی، (كە بەهەرسێ زمانی كوردی‌و عەرەبی‌و ئینگلیزی ئامادەكراوە)  بڵاو بكاتەوە.
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft